كۆشكی سپی بۆ دواجار حەماسی لەپابەند بون بەپلانەكەی ترەمپ ئاگادار كردەوە

KNN : Kurdish News Network
07:44 - 02/10/2025
جیهان
+
-

كارولین لیڤیت وتەبێژ بەناوی كۆشكی سپی ئەمریكا ، بزوتنەوەی حەماسی لە پابەند نەبون بەپلانەكەی ترەمپ سەبارەت بەغەززە ئاگادار كردەوە.


هەواڵ: KNN


وتەبێژەكە رایگەیاند: پابەندنەبون بەپلانەكە هێڵی سورەو دەبێت حەماس پێوەی پابەند بێت لەو ماوەیەی  دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی وڵاتەكەیان دیاریكردوە كەماوەی 3 بۆ 4 رۆژە بۆ ئەوەی چەكەكانیان دابنێن و دوپاتیشیكردەوە ، كە واشنتۆن پابەند نەبونی حەماس قبوڵ ناكات .




پلانەكەی ترەمپ كە 20 خاڵ  پێكهاتوە، ئاگر بەست و ئازادكردنی بارمتە ئیسرائیلییەكان و ژمارەیەك دیلی فەڵەستینی  و چەك دانانی حەماس و كشانەوەی قۆناغبەندی سوپای ئیسرائیل لەغەززەو پێكهێنانی حكومەتیی راگوزەر چەند خاڵێكی تر لەخۆدەگرێت

313 جار خوێندراوەتەوە