راوێژكارێكی ترەمپ: هەسەدە هاوشێوەی هێزی پێشمەرگە دەبێت و هەڵناوەشێتەوە

KNN : Kurdish News Network
04:14 - 02/10/2025
کوردستان
+
-

راوێژكارێكی ترەمپ ئاشكرایكرد هەسەدە هاوشێوەی هێزی پێشمەرگە دەبێت و هەڵناوەشێتەوە و تێكەڵ بەسوپای جیهادیی سوریا ناكرێت.

 

هەواڵ: KNN

دكتۆر وەلید فارس راوێژكاری سەرۆكی ئەمریكا لەتویتێكیدا كە لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاویكردوەتەوە  دەڵێت؛ هێزەكانی سوریای دیموكرات ( هەسەدە) دەبێتە پاسەوانی نیشتمانیی بۆ ناوچەی فیدراڵی لەباكوری خۆرهەڵاتی سوریای نوێی دیموكراسی  .

 

 

دوپاتیشیكردوەتەوە " هەسەدە هەڵناوەشێتەوەو تێكەڵ لەسوپای جیهادیی عەرەبی لەسوریا ناكرێت و بەهەمان شێوەی هێزی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان  دەمێنێتەوە.

731 جار خوێندراوەتەوە