زیاد هاشمی
پسپۆڕی ئابوریی عێراقی لەتویتێكیدا بەغدای لەپابەند نەبوی بەسزا نێو دەوڵەتیەكانی
سەر ئێران ئاگادار كردوەتەوە.
هەواڵ: KNN
بەوتەی هاشمی
هەنگاو بەهەنگاو دەوڵەتانی جیهان دەستیان كردوە بەجێبەجیكردنی سزا نێو
دەوڵەتیەكانی سەر ئێران كە پەیوەندی بەدۆسێی ئەتۆمی ئەو وڵاتەوە هەیە.
وەك ئەو پسپۆڕە
ئابورییە دەڵێت لەلایەن توركیاوە دەستكراوە بەجێبەجێكردنی سزاكان و بلۆككردنی ژمارەیەك
سەرچاوەی دارایی پەیوەست بەبەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران لەكاتێكدا عیراق تاوەكو
ئێستا هیچ هەنگاوێكی لەوجۆرەی نەناوە.
ئەو پسپۆڕە
ئابورییە ئاماژەی بەوەكردوە ئەگەر عیراق میكانیزم و پلانی خۆی بۆ جێبەجێكردنی سزا
نێو دەوڵەتیەكان ئاشكرا نەكات ئەوا ئەم وڵاتە دەكەوێتە ژێر پرسیاری ئەنجومەنی
ئاسایش و كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی و رەنگە بەغدا باجی قورس بدات و وەك دەوڵەتێكی یاخیبوو
تەماشا بكرێت كە ڕێز لەبڕیارە نێودەوڵەتیەكان ناگرێت ، بۆیە باشترە بەغدا خۆی لەو قۆناغە
نەخوازراوە بەدوور بگرێت.
128 جار خوێندراوەتەوە