بۆ چوارەم ساڵ لەسەریەک
دکتۆرە نەجلە ئەلرادادی، مامۆستای نانۆتەکنەلۆژیا و کیمیا لە زانکۆی تەیبە لە
سعودیە، بە پێی ڕیزبەندی زانکۆی ستانفۆردی ئەمەریکی بۆ ساڵی 2025، لە ڕیزبەندی 2٪
کاریگەرترین و دیارترین زانایانی جیهاندا تۆمارکراوە.
زانستی:KNNC
خانمێکی گەنجی نیقابی
سعودی، کە دانیشتوی شاری مەدینەیە، بۆ
چوارەمساڵ لەسەر یەک لە ڕیزبەندی زانایانی جیهاندایە و داواش دەکات گەنجان هەوڵی
زانست بدەن و لە ڕوی زانستیەوە بە ڕوی جیهاندا بکرێنەوە.
لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاندوە؛ سۆز، سەبر و کۆڵنەدان
بەردی بناغەی توێژەرێکی سەرکەوتون، جەختی لەوە کردەوەتەوە، کە ڕێگای توێژینەوەی
زانستی بە گوڵەبەڕۆژە قیرتاو نەکراوە، بەڵکو پڕە لە ئەزمون و شکستەکان کە پێش سەرکەوتنن.
خاتو نەجلە دەشڵێت؛ پێویستە توێژەرانی گەنج بە بەشداریکردن لە خول
و وۆرک شۆپە زانستییەکان و هاوکاریکردن لەگەڵ توێژەرانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، خۆیان
بەڕوی جیهاندا بکەنەوە.
لەبارەی
توێژینەوەکانیشیەوە وتویەتی؛ توێژینەوەی
زانستی تەنها پەیوەندی بە بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکانەوە نییە، بەڵکو ئەرکێکی بەرزترە
کە ئامانجی خزمەتکردنی کۆمەڵگە و مرۆڤایەتییە.
دەشڵێت؛ کوالیتی و شارەزایی
بناغەی هەر پڕۆژەیەکی توێژینەوەی سەرکەوتوە، کە دەتوانرێت بە گرنگیدان بە بابەتگەلێکی
سەردەمیانە بەدی بهێنرێت کە کاریگەری بەرجەستەیان لەسەر کۆمەڵگە دەبێت، ئەمە جگە لە
بڵاوکردنەوە لە گۆڤارە زانستییە بەناوبانگەکان کە هۆکاری کاریگەری بەرزیان هەیە بۆ
پێشخستنی گۆمەڵگە.
619 جار خوێندراوەتەوە