سەرۆكی ئۆكرانیا هەڕەشە لەبەرپرسانی روسیا دەكات
و دەڵێت ؛ ئەگەر جەنگی دژی ئۆكرانیا كۆتایی نەیەت ئەوا كۆشكی كرملین پەلامار دەدەین و بابەرپرسانی ئەو وڵاتەش نزیكترین
پەناگە لەمۆسكۆ بدۆزنەوە.
هەواڵ: KNN
دوای ئەوەی ڤۆڵۆدیمیر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا
بەرپرسانی روسیای ئاگادار كردەوە كە ئەگەر جەنگ لەدژی وڵاتەكەی كۆتایی پێنەهێنن
ئەوا پەلاماری كۆشكی سەرۆكایەتی روسیا (كرملین) دەدەن، دمیتری بیسكۆڤ وتەبێژی
سەرۆكایەتی روسیا ئەو لێدوانەی سەرۆكی ئۆكرانیای بەنابەرپرسانە و هەڕەمەكی وەسفكرد.
زیلینسكی لە دیدارێكیدا لەگەڵ پێگەی ئەكسیۆس
دەڵێت؛ بۆجارێكی تر داوای لەترەمپ كردوە كە بەچەكی نوێ ئۆكرانیا پڕچەك بكەن بۆ
ئەوەی سەرۆكی روسیا ناچار بێت بێتە سەر مێزی گفتوگۆ و لەهەمان كاتیشدا ئەوەی
دوپاتكردوەتەوە، بەنیاز نییە لەدوای تەواوبونی جەنگ سەرۆكایەتی وڵاتەكەی بكات و
پێویستە پەرلەمانی ئۆكرانیاش لەدوای كۆتایی هاتنی جەنگ دەست بەهەڵبژاردن بكات.
664 جار خوێندراوەتەوە