كۆمپانیای ئەپڵ تایبەتمەندی پشكنینی پەیوەندیەكان Call Screening ی بۆسیستمی iOS 26 زیادكرد و
بەوەش پەیوەندی بێزاركەرو دوبارە بونەوەی ژمارە نەناسراوەكان سنوردار دەكات.
هەواڵ: KNN
ئەو تایبەتمەندییە نوێیە بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیكی داوا لەكەسەكە دەكات ناوی
خۆی و هۆكاری پەیوەندیكردنەكەی بڵێت بۆ
ئەوەی وەك مەسجێكی نوسراو لەسەر شاشەی مۆبایلەكە دەربكەوێت و ئەوەش بژاردەی
وەڵامدانەوە یان نەدانەوە دەخاتە بەردەم بەكاربەری مۆبایلەكە.
بێگومان ئەم تایبەتمەندیە لە iPhone 11 و جۆرەكانی دوای خۆی هەیە وئەم زیادكردنەش لەلایەن بەكاربەرە سەرەتاییەكانی
ئایفۆنەوە پێشوازی لێكراوە.
1640 جار خوێندراوەتەوە