وەزیری بەرگری ئەمریكا بانگهێشتی بەپەلەی سەدان ژەنەراڵ و فەرماندەی هێزی دەریایی وڵاتەكەی دەكات بۆ كۆبونەوە.
هەواڵ:KNNC
ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست
بڵاویكردەوە؛ پیت هێگسێت وەزیری بەرگری ئەمریکا بەپەلە فەرمانی داوە بە سەدان ژەنەراڵ
و دەریاوانی هێزەكانی مارێنز بۆ ئەوەی هەفتەی داهاتوو لە بنکەی هێزی دەریایی کوانتیکۆ
لە ڤێرجینیا کۆببنەوە، بەبێ ئەوەی هیچ ڕوونکردنەوەیەک بۆ ئەم بانگهێشتکردنە بێ وێنەیە
بخاتەڕوو.
بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، ئەو
بڕیارە سەرلێشێواوی و نیگەرانییەکی بەرفراوانی لەناو دامەزراوە سەربازییەکەدا
دروستکردووە.
وەك رۆژنامەكە
بڵاویكردوەتەوە؛ كۆبونەوە بەپەلەكە نزیکەی 800 ژەنەڕاڵ و دەریاوان کە لەناو ئەمریکا
و لە سەرانسەری دەیان وڵاتدا جێگیرکراون دەگرێتەوە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە،
هەندێک لە فەرماندەکان ناڕەزایی خۆیان دەربڕیوە لەبەرامبەر ئەو كۆبونەوە بەپەلەیە
لەكاتێكدا ئەوان سەركردەیەكی هێزەكانیان دەكەن لەناوچە گرنگ و هەستیارەكاندا لەبێ
ئەوەی ئامانجی كۆبونەوەكە روونكرابێتەوە.
1545 جار خوێندراوەتەوە