مەحمود عەباس داوا لەچەكدارانی حەماس دەكات چەكەكانیان رادەستی ئەوان بكەن

KNN : Kurdish News Network
05:55 - 25/09/2025
جیهان
+
-

سەرۆكی دەسەڵاتی فەڵەستینی دەڵێت  ئێمە دژی هێرشەكەی 7ی ئۆكتۆبەری حەماس بوین بۆ سەر ئیسرائیل.

 

هەواڵ:KNNC

 

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ڕەخنەی لە دەرکەوتنی مەحمود عەباس سەرۆكی دەسەڵاتی فەڵەستینی گرت ،كە لەكاتی پێشكەشكردنی وتارەكەی بەشێوەیەكی ئۆنلاین لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان " كلیلێكی لەیەخەی چاكەتەكەی دابوو وەك ئاماژەیەك بۆ سەرهەڵدانی تۆفانێكی نوێ بۆ لەناوبردنی ئیسرائیل.

 

لایخۆشیەوە سەرۆكی دەسەڵاتی فەڵەستینی جەختیكردەوە كە لەدوای كۆتایی هاتنی جەنگی غەززە بزوتنەوەی حەماس و هیچ رۆڵێك نامێنێت و پێویستیشە چەكەكانی غەززە چەكەكانیان رادەستی ئەوان بكەن .

 

هاوكات دژایەتی خۆی بۆ هێرشەكەی حەوتی ئۆكتۆبەری 2023ی چەكدارانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل پیشانداو رایگەیاند: ئەوەی روویدا نوێنەرایەتی گەلی فەڵەستینی ناكات.

260 جار خوێندراوەتەوە