هەر یەکە لە
کۆمپانیای گەڵف کیستۆن و کۆمپانیای نەوتی نەرویجی DNO ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند" نامەیەکی ئامادەیی
پێگەیشتوە بۆ دەستپێکردنی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆری عێراق-تورکیا لە 27ی ئەیلولی
2025ەوە، ئەوەش دوای ئەو ڕێککەوتنەی کە نێوان
حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دەستپێکردنەوەی نەوتی هەرێم واژۆکرا".
هەواڵ: KNN
کۆمپانیای نەوتی
نەرویجی DNO بڵاویکردوەتەوە کە " به پێی ئه و ئاگادارییه ی که پێی گه یشتووه، پشکی
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فرۆشتنی کێڵگەی نەوتی تاڤکێ لە ئێستادا 38 هەزار بەرمیلە
لە ڕۆژێکدا و ئامادەکاری بۆ هەناردە دەکرێت".
کۆمپانیاکە
ئاماژەی بەوەشکردوە، بەردەوام دەبێت لە فرۆشتنی ئەو بڕە نەوتەی کە دەمێنێتەوە کە لە
ئێستادا بە تێکڕا 30 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بە کڕیارە ناوخۆییەکان بەپێی گرێبەستە
هەبوەکان. ئەم بڕە پارەیە ڕەنگدانەوەی پشکی بەڵێندەرانی بیانی DNO Group و Genel Energy International Limited ـە.
دوپاتیشی کردەوە
کە ئاگادارییەکی پێگەیشتوە کە هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆریی عێراق-تورکیا سبەی
شەممەوە دەستپێدەکات.
هاوکات کۆمپانیای
گەڵف کیستۆن،رایگەیاند "خۆشحاڵین رایدەگەیێنین رێککەوتنمان واژۆ کردووە لەگەڵ
حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیی عێراق، بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی
نەوتی کوردستان".
وتیشی
"چاوەڕێ دەکرێت هەناردەکردنەوەی نەوت لە کێڵگەی شێخانەوە لە رۆژانی داهاتوو
دەستپێبکاتەوە و رێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوت بەپێی پابەندیی تەواوەتیی دەبێت
بە یاسای بودجەی 2023-2025ـی عێراق، نێوەڕۆکی گرێبەستی هاوبەشی بەرهەمهێنانمان
لەگەڵ هەرێمی کوردستان وەکو خۆی دەمێنێتەوە".
2672 جار خوێندراوەتەوە