سەرۆکی ئەمریکا
لە کۆشکی سپی ئاشکرای کرد کە ڕێگە بە بنیامین ناتانیاهۆ نادەن کە کەرتی غەززە بخاتە
ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە و وتیشی" وتی ڕێککەوتن لەسەر غەززە نزیکە" .
هەواڵ:KNN
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی
ئەمریکا لە ئۆفیسی ئۆڤاڵ، بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند " ڕێگە نادەم ئیسرائیل کەناری
ڕۆژئاوا بخاتە ژێر دەسەلاتی خۆیەوە، ئەوە ڕوونادات".
ناوبراو کە بڕیارە
ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ کۆببێتەوە، هەروەها" وتی ڕێککەوتن لەسەر
غەززە نزیکە ".
ترەمپ
راشیگەیاندوە" کەناری ڕۆژئاوا پرسێکی
دانوستانکارییە و بە بڕیاری تاکلایەنە چارەسەر ناکرێت، ئاماژەی بەوەشکردوە "ئەمریکا
پابەند دەمێنێتەوە بۆ ڕێگریکردن لە هەر هەنگاوێک کە مەترسی لەسەر سەقامگیری ناوچەکە
دروست بکات".
ئەمە لە
کاتێکدایە کە ئیسرائیل لەژێر گوشاری نێودەوڵەتی زیاترە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە
و داگیرکردنی کەرتی ڕۆژئاوا، هاوکات شەپۆلێکی وڵاتانی ڕۆژئاوا دەستیان کردوە بە
داننان بە دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەڵەستین.
436 جار خوێندراوەتەوە