رۆژنامەی گاردیان ئاشکرای کردوە کە ئێران لە کۆتا خولەکدا بە دیپلۆماتکارانی ئەوروپا
پێشنیاری دەستڕاگەیشتنی لێکۆڵەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی بە یەكێك لە
دامەزراوە بوردومانكراوەكان كردوە.
هەواڵ: KNN
ڕۆژنامەی گاردیانی
بەریتانی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی
لە دیدارەکانی لەگەڵ نوێنەرانی ئوروپایی و ڕافائیل گرۆسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی
نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە نیویۆرک، پێشنیاری کردوە کە لێکۆڵەرانی ئاژانسی نێوەدەوڵەتی
وزەی ئوتۆمی بچنە یەکێک لەو دامەزراوە ئەتۆمیانەی کە لە ماوەی شەڕی 12 ڕۆژەدا بۆردومان
کرابون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە،
عەراقچی بەڵێنیشی داوە کە کۆماری ئیسلامی لە ماوەی 45 ڕۆژدا پلانێک سەبارەت بە چۆنیەتیی
مامەڵەکردن لەگەڵ نزیکەی 400 کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراو بخاتەڕو، پرسێک کە پێشتر
لە دانوستانە ئەتۆمییەکانی تاران لەگەڵ ئاژانس و ئەمریکا بوە.
رۆژنامەکە نوسێوێتی" عەراقچی
جارێکی دیکە لەم وتووێژانەدا خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی هەمیشەیی بڕگەی گەڕاندنەوەی
سزاکان بۆسەر ئێران بوە و ڕایگەیاندوە " کە هاوکاریی ئێران لەگەڵ ئاژانس دوای
هێرش و گوشارەکانی ئەم دواییە، ناتوانێت وەك ڕابردو بێت".
31 جار خوێندراوەتەوە