فەرمانی دەستگیرکردن بۆ برای ئەکبەری حاجی رۆستەم دەرچو

KNN : Kurdish News Network
02:57 - 24/09/2025
کوردستان
+
-

بە تۆمەتی کوشتنی دوو هاوڵاتی عەرەب لە کفری فەرمانی دەستگیر کردن بۆ براکەی ئەکبەر حاجی رۆستەم دەرچو.

هەواڵەکان:KNN

دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە قەزای کفری باوک وکوڕێک دەکوژرێن ، بە پێی مادەی 406 بە تۆمەتی کوشتنی ئەو دو هاوڵاتیە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ جمهور حاجی رۆستەم(برای ئەکبەر حاجی رۆستەم)  دەرچو.

بە پێی زانیارییەکان تا ئێستا جمهور حاجی رۆستەم دەستگیر نەکراوە وهەڵاتوە.

ئەمڕۆ  باوک و کوڕێک لە قەزای کفری کوژران و گومان دەکرێت کوشتنەکەیان پەیوەندی بە دۆسیەی کوشتنی ئەکبەری حاجی رۆستەمەوە هەبووبێت.

سەرچاوە ئەمنییەکە ئاشکرایدەکات ئەو کەسەی کوژراوە گوایە پێشتر مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی لەگەڵ ئەکبەری حاجی رۆستەم دا هەبووە و هەڕەشەی لێکردووە.

 شەوی 22ی ئەیلوولی 2025 ئەکبەر حاجی ڕۆستەم کەسایەتی کۆمەڵایەتی کفری و ناوچەی گەرمیان، لە نێو باخی خۆیدا لە نێوان گوندی ئۆمربل و گوندی فەتاح ئومەر، کوژرا.




4437 جار خوێندراوەتەوە