کەشناسی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوی بڵاوکردەوە و
جەخت لەوە دەکاتەوە کە لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارانبارین هەیە.
هەواڵ:KNN
بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ هەینی 26-09-2025 کەشی ئاسمان
پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچەشاخاویییە سنوریەکان باکوری ڕۆژهەڵاتی
هەرێم ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران هەیە .
ئاماژەی بەوەشکردوە کە پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە
تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە .
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی شەممە ئاشکرای دەکات کە کەشی ئاسمان ساماڵ
و پەڵە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە
تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 35 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 33 پلەی سیلیزی
دهۆک : 34 پلەی سیلیزی
زاخۆ :35 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 31 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 34 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 34 پلەی سیلیزی
سۆران : 35 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 38 پلەی سیلیزی
2020 جار خوێندراوەتەوە