نرخی نەوت لە
جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێ هەریەکە لە نەوتی خاوی برێنت و
تەکساسی ئەمەریکیش نرخەکانیان بەرزبونەوەیان تۆمارکرد.
هەواڵ:KNN
ئەمڕۆ هەینی
26.9.2025 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە
69 دۆلار و 55 سەنت دیاری کراوە و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ ئێوارە بەڕێژەى 0.13%
بەربووەتەوە.
هاوکات نرخی یەك
بەرمیل نەوتی تێكساس بە 65 دۆلار و 19 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەهەمانشێوە
بەڕێژەى 0.21%، نرخەکەی بەرزبووتەوە.
هێشتا ئەو نرخە
بەراورد بە سەرەتای ئەم هەفتەیە بەرزە و شارەزایانی ئابوری پێیانوایە، کەمبونەوەی
قەبارەی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا کاریگەری لەسەر ئەم بەرزبونەوەیە هەیە.
لە سبەینێوەش بە
رێکەوتن لەگەڵ عێراق نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی سۆمۆ و بە بەبەندەری جەیهانی
تورکیا رەوانەی دەرەوە دەکرێت و چاوەری دەکرێت ئەەش کاریگەری لەسەر نرخی نەوت
دروست بکات.
201 جار خوێندراوەتەوە