دوای ئەوەی کەی
ئێن ئێن بڵاویکردەوە پێشمەرگەکان دەکرێن بە مامۆستا وەزارەتی پەروەردە
رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە ودەڵێت" داواکاری ئێمە بە نووسراوی ژمارە (18970)
لە رێککەوتی 26ی 8ی 2025 ئاڕاستەی وەزارەتە مەدەنییەکان کراوە".
هەواڵ:KNN
دوای ئەوەی
دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێن بڵاویکردەوە کە بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی
کوردستان کە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە نێردراوە داوا دەکرێت هەر پێشمەرگەیەک دەرچوی یەکێک
لەم کۆلێژانە بێت و بیەوێت بە شێوەی کاتی (تنسیب)وەک مامۆستا لە وەزارەتی پەروەردە
دەوام بکات، با داواکاری پێشکەش بکات، وەزارەتی پەروەردە رونکردەوەیەکی بڵاوکردەوە
و وتی" داواکاری ئێمە بە نووسراوی ژمارە (18970) لە رێککەوتی 26ی 8ی 2025 ئاڕاستەی
وەزارەتە مەدەنییەکان کراوە، ئەگەر وەزارەتەکە رەزامەند بوو کە فەرمانبەری هەڵگری
بڕوانامەی بەکالۆریۆسی پەروەردە، زانست و ئاداب لە چەند پسپۆرییەکی دیاریکراو ئارەزوومەند
بوونم دەتوانن تەنسیب ببن بۆ وەزارەتی پەروەردە".
کەی ئێن ئێن
زانیبوی: وەزارەتی پەروردە ئەو هەنگاوەی ناوە بە مەبەستی پڕکردنەوەی کەمی میلاکە و
ئەو کەسانەی رەزامەند دەبن بە ئاڵوگۆرەکە موچەکانیان هەر وەک پێشو لەسەر وەزارەتی
پێشمەرگە دەبێت بەڵام دەوام کردنیان لەسەر وەزارەتی پەروەردە دەبێت واتا بە شێوەیەکی
کاتی لە وەزارەتی پەروەردە دەوام دەکا.
دەقی
رونکردنەوەی وەزارەتی پەروەردە:
وەزارەتی پەروەردە
روونکردنەوەیەک لەبارەی تەنسیب "دانانی کاتی" فەرمانبەرانی وەزارەتی پێشمەرگە
بۆ وەزارەتی پەروەردە بڵاودەکاتەوە.
سامان سیوەیلی،
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە،
"گوایە ئێمە لە وەزارەتی پەروەردە داوامانکردووە کە هەڵگرانی بەکالۆریۆسی پەروەردەیی،
ئاداب، زانستەکان و پسپۆڕییە نزیکەکانی هاوشێوە، لە میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە بە تەنسیب
بخرێنە سەر وەزارەتی پەروەردە".
ئەوەشی خستەڕوو،
"بۆ هەمووانی رووندەکەینەوە کە داواکاری ئێمە بە نووسراوی ژمارە (18970) لە رێککەوتی
26ی 8ی 2025 ئاڕاستەی وەزارەتە مەدەنییەکان کراوە، ئەگەر وەزارەتەکە رەزامەند بوو
کە فەرمانبەری هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسی پەروەردە، زانست و ئاداب لە چەند پسپۆرییەکی
دیاریکراو ئارەزوومەند بوونم دەتوانن تەنسیب ببن بۆ وەزارەتی پەروەردە".
وتیشی، "ئەو
داواکارییەی وەزارەتەکەمان تەنها وەزارەتە مەدەنیەکان دەگرێتەوە نەک وەزارەتی پێشمەرگە
و دامەزراوە هاوشێوەکانیان".
1343 جار خوێندراوەتەوە