دوای ئەوەی کەناڵی کەی ئێن ئێن وەک تاکە میدیا، پانزە ڕۆژ
پێش ئێستا بڵاویکردەوە، لیژنەی ئەمنیی پارێزگای سلێمانی بڕیاریداوە چارەسەری کۆتایی
بۆ ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان بکات بە پێدانی
کۆد بە ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان.
هەواڵ: KNN
ئەمرۆ چوارشەممە لیژنەی ئەمنیی پارێزگای سلێمانی مەرج و
پێداویستییەکانی پێدانی کۆدی بە ئۆتۆمبیلە بێ سەرەتاكان بڵاوکردەوەو و هەر خاوەن ئۆتۆمبێلێكیش
تەنیا یەك كۆد دەكرێت بەناوییەو بۆی نیە بیفرۆشێتەوە.
ئەو رێنماییانەی کە لەلایەن لیژنەی ئەمنیی سلێمانییەوە بڵاوکراوەتەوە پێویستە شۆفێرو
داواکار ئەم تایبەتمەندیانەی هەبێت.
یەکەم- کارتی نیشتیمانی
دووەم- مۆڵەتی شۆفێری بەو مەرجەی مۆڵەتەکە نوێ بێت
سێیەم- کۆدی ئاسایش، دەبێت نوێ بێت و هی ساڵەکانی
(2023،2024،2025) بێت.
چوارەم- پشتیگری ئەنجومەن+ کۆپییەک لە کارتی زانیاری کە
هەمان ناونیشانی هەبێت
پێنجەم- ژمارەی ئۆتۆمبێل
شەشەم – ژمارەی شانسی ئۆتۆمبێل
حەوتەم – وێنەی پێشەوە و دواوەی ئۆتۆمبێلەکە، بە مەرجێک
تابلۆی ژمارەکان دەربچێت
2237 جار خوێندراوەتەوە