سەرچاوەیەک لە دەزگا ئەمنییەکان، بە کەی ئێن
ئێنی ڕاگەیاندوە، ئەو باوک و کوڕەی دوێنێ لە کفری لە تۆڵەی کوشتنی ئەکبەری حاجی رۆستەمدا
کوژران، هیچ پەیوەندییەکەیان بە قەزیەکەوە نییە و بێتاوان، کەسوکاری کوژراوەکانیش سکالایان تۆمارکردوە و داوای مافی خۆیان دەکان.
هەواڵ:KNNC
دوای هەواڵی کوشتنی ئەکبەری حاجی رۆستەم لە یەکێک لە گوندەکانی قەزای کفری، دەستگیرکردنی تۆمەتباری ڕوداوەکە لە
بەغداد لە ڕۆژی دواتردا دوو هاوڵاتی بە ڕەچەڵەک عەرەبی لە قەزای کفری کوژران، دەنگۆکان
وا بڵاوبونەوە کە ئامۆزای بکوژی ئەکبەری حاجی رۆستەمن.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو دوو هاوڵاتییە
عەرەبە لەلایەن برایەکی ئەکبەری حاجی رۆستمەوە کوژارون و لە حەقی کوشتنی براکەیدا
ئەو کارەی کردوە،بەڵام ئێستا دەرکەوتوە کە ئەوان هیچ پەیوەندییەکیان بە کوشتنی
ئەکبەری حاجی رۆستەمەوە نییە و بێتاوانن.
کەسوکاری دوو کوژراوەکە دوێنی شەوگردبونەوە و
بەگوێرەی زانیارییەکان سکاڵاشیان لەسەر ئەو برایەی ئەکبەری حاجی رۆستەم تۆمارکردوە
و کوژراوەکان داوای مافی خۆیان دەکەن.
دوای کوشتنی ئەو دوو
هاوڵاتییە عەرەبە لەلایەن براکەی ئەکبەری حاجی رۆستەمەوە کە ناوی جومهوری حاجی رۆستەمە، ڕوی
کردوەتە هەولێر و تا ئێستا دەستگیر نەکراوە، سەبارەت بە بکوژی سەرەکی حاجی رۆستەمیش ئەمڕۆ ڕادەستی هێزێکی ئۆپراسیۆن لەدەزگای ئاسایشی هەرێم - سلێمانی کراوەتەوە.
بڕیار نامیق -سلێمانی
3976 جار خوێندراوەتەوە