کەسێک لە کەرکوک بە تۆمەتی
هەڕەشە وگێچەڵ لە کاندیدێکی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستگیرکرا، تۆمەتبارەکە داوای 50 ملیۆن دیناری لە کاندیدەکە
کردوە.
هەواڵ: KNN
سەرچاوەیەکی ئەمنی
لە پارێزگای کەرکوک ئەمڕۆ هەینی بە ئاژانسێکی عێراقی راگەیاندوە" هەوڵێکی هەڕەشە و
گێچەڵکردن بە
دژی کاندیدێک لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیان پوچەڵ کردوەتەوە. قوربانییەکە بە
ئامانج داوای 50 ملیۆن دیناریان لێکردوە و بۆ چێشتخانەیەک ڕاکێشراوە.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی"
هێزە ئەمنییەکان پلانێکی وردیان بۆ بەدواداچون و چاودێریکردنی داواکراوەکە جێبەجێکرد،
ئەمەش وایکرد لە کاتی هەوڵی گێچەڵەکە ، تاوانبارەکە بگرن".
ئاماژەی بەوەشکردوە"
تۆمەتبارەکە بەپێی ڕێکارە یاساییەکان دەستگیرکراوە و ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری تایبەتمەند
کراوە بۆ ئەوەی ڕێکاری یاسایی بەرامبەر بگرێتەبەر".
ئەو سەرچاوەیە دوپاتی
کردەوە کە "هێزە ئەمنییەکان بەردەوامن لە چاودێریکردنی سەرجەم حاڵەتەکانی وەرگرتنی
پارە و تاوانی دارایی و ڕێوشوێنی پێویست دەگرنەبەر بۆ پاراستنی هاوڵاتیان و کاندیدە
سیاسییەکان لە هەر هەڕەشەیەک یان کارێکی نایاسایی".
ئەو سەرچاوەیە
ناوی ئەو کاندیدە یان حزب وقەوارەکەیان کە هەڕەشەیان لێکراوە نەخستوەتەڕو.
385 جار خوێندراوەتەوە