كەتیبەكانی حزبوڵای عێراقی: ئێمە لەپشت ڕفاندنی ئیلیزابێس تسۆركۆڤەوە بوین

KNN : Kurdish News Network
03:18 - 24/09/2025
عێراق
+
-

كەتیبەكانی حزبوڵای عێراقی بە ڕەسمی بەرپرسیارێتی خۆی  لە ڕفاندنی ئیلیزابێس تسۆركۆڤ راگەیاند.

 

هەواڵ:KNN

 

دوای دوو هەفتە لەئازادكردنی ئیلیزابێس تسۆركۆڤ  هاوڵاتی ئیسرائیلی – ڕوسی و گەڕانەوەی بۆ وڵاتەكەی كەتیبەكانی حزبوڵای عێراقی رایگەیاند ؛ كە ئەو ژنە لەلایەن ئەوانە ڕفێنرابوو كە بەئازادكردنیشی توانیویانە عێراق لەهێرشی چاوەڕوانكراوی ئیسرائیل بەدوور بگرن.   

 

 

بەپێی بەیاننامەیەكی ئەو حزبە ئەو هاوڵاتییە ئیسرائیلییە لەگەڵ كۆمەڵێك بەكرێگیراو لەعیراق كاریكردوە بۆ ئەوەی دووبەرەكی و شەڕ بخەنە نێو ماڵی شیعە.

 

 

 

ئاماژە بەوەشكراوە كە ئەو ژنە لەگەڵ تشرینیەكان ( هێزە مەدەنی و لیبراڵەكان) پەیوەندی هەبوەو ئازادكردنیشی دوای لێوەرگرتنی كۆمەڵێك زانیاری ئەمنی بووە.

270 جار خوێندراوەتەوە