سەرۆكی هاوپەیمانیی بەدیل : ڕەنگە دابەشكردنی موچەی سێ مانگی فەرمانبەرانی عێراق دوابكەوێت

KNN : Kurdish News Network
04:47 - 24/09/2025
عێراق
+
-

سەرۆكی هاوپەیمانیی بەدیل لەدوای گەڕانەوەی لەواشنتۆن رایگەیاند: پێگەی عیراق لەنێوەندە نێودەوڵەتیەكان پاشەكشەی كردوەو كۆمەڵێك سزای ئابوریش چاوەڕوانی عێراق دەكات.

 

هەواڵ:KNN

عەدنان زەرفی لەدیدارێكی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند: دامەزراوەكانی ئەمریكا لەوانە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی و وەزارەتی دەرەوەی وەك بەشێك لەدۆسێی ئێران مامەڵە لەگەڵ عیراق دەكەن ئەوەش پەیوەندی بەگۆشەگیربونی بەغداوە هەیە.

 

وتیشی سودانی نەیتوانیوە تاوەكوئێستا چاوی بەدۆناڵد ترەمپ بكەوێت لەكاتێكدا ناوبراو لەگەڵ سەرۆكی كاتیی سوریا كۆدەبێتەوە.

بەوتەیب زەرفی بەبەڵگەوە  وەزارەتی گەنجینەی عیراق زانیاری هەیە لەسەر بەقاچاخبردنی نەوت و تێكەڵكردنی نەوتی ئێرانی بەنەوتی عیراق و بەئەگەرێكی زۆریشەوە كۆمەڵێك سزا لە لەلایەن واشنتۆنەوە ئامادەكراون لەدژی كەسایەتییە سیاسی و ئابورییەكان و گروپە چەكدارەكان لەعیراق و ئەوەش بۆ ئەم وڵاتە زۆر لەهێرش و بۆردومانكردن قورس و سەختر دەبێت.

 

ناوبراو جەختی لەوەشكردەوە كە رەنگە دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران بۆ ماوەی سێ مانگ دوابكەوێت و پێویستە خكومەتیش خەرجییەكانی بۆ كەرتی پەروەردەو تەندروستیی رابگرێت و مەحاڵیشە دەستكاری لیستی موچە بكرێت كە ساڵانە پێویستی بە 16 تریلیۆن دینار هەیە و ئەگەر بەغدا نەتوانێت پارێزگاری لەئابورییەكەی بكات ئەوا دوچاری داڕمانیی دۆخی ئەمنیی دەبێتەوە.

 

بەوتەی زەرفی بەغداد ماوەی 20 ساڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستان لەسەر بڕی 180 ملیار دینار لەململانێدایەو ئەمریكاش بەچاوی هاوبەش و دۆست لەعیراق ناڕوانێت بەتایبەتیش كە لەدوای 2003 بەسەدان سەربازی ئەمریكی لەم وڵاتە كوژراون و لەدەستدانی ئەمریكاش ئاسان نییە عێراق دەستی پێبگاتەوە.

880 جار خوێندراوەتەوە