ئەردۆغان:ئەوەی ئیسرائیل دەیکات لە غەززە جینۆسایدە

KNN : Kurdish News Network
08:35 - 23/09/2025
جیهان
+
-


ئەردۆغان لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە ڕایگەیاند، ئەوە "جینۆسایدێکی تەواو" لە غەززە ئەنجام دەدرێت و ڕاستەوخۆ بنیامین ناتانیاهۆ، ئەو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە بەرپرسی سەرەکی ئەو کوشتنانە دەزانێت، ڕەتیشی کردوە حەماس گروپێکی تیرۆرستی بن.


هەواڵ:KNNC

لە پەراوێزی کۆبونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە نیویۆرک,سەرۆک کۆماری تورکیا  بە کەناڵی فۆکس نیوزی ڕاگەیاند "ئەوەی رودەدات هیچ مانایەکی دیکەی نییە جگە لەوەی بڵێین؛ ئەمە بە تەواوی جینۆسایدە. وە ئەم جینۆسایدە بەهۆی نەتانیاهۆوەیە و  بێ بەزەییانە، بەداخەوە دەیان هەزار کەسی کوشتوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، زیاتر لە 120 هەزار کەس لە غەززە برینداربوون و تورکیا پیشوازی لە بەشێکی زۆری  بریندارەکان کردوە بۆ چارەسەرکردن.

ناوبراو جەختی لەوەکردوە وەک تورکیا بە تەواوەتی دژی ئەو جینۆسایدەن کە ئیسرائیل ئەنجامی دەدات لە کەرتی غەززە.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە حەماس و ئەو بارمتانەی کەلەلایەتی، ئەردۆغان ئەوەی ڕەتکردەوە کە دەڵێن؛ تاوانەکە تەنیا لە ئەستۆی حەماسدایە، جەختیشیکردەوە لەوەی حەماس گروپێکی تیرۆرستی نین ، ئەوان گروپێکی بەرگریکارن.

"ئەمە تاوانێک نییە کە یەکلایەنە بێت، پێموایە ئەوە هەڵە دەبێت ئەگەر تەنها حەماس تۆمەتبار بکرێت لەسەر ئەم بابەتە. لە هەمان کاتدا چۆن دەتوانین ئەو کارە لاببەین کە نەتانیاهۆ کردوویەتی؟" ئەمەش بەشێکی دیکەی قسەکانی ئەردۆغان بوە..

ئەو ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد بە هێرشی بێ جیاوازی بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی و دەشڵێت: "کاتێک باس لە چەک دەکرێت، تەنانەت ناتوانرێت بەراورد بکرێت بە ئیسرائیل، ئیسرائیل ئدەسەڵاتێکی بێ ڕەحمە لە تەمەنی 7ساڵەوە بۆ 70 ساڵی، منداڵان، ژنان، بەساڵاچوان دەکاتە ئامانج، ئەوان  هیچ ڕەحمێکیان نییە".

175 جار خوێندراوەتەوە