میدیاکانی
ئێران بڵاویانکردوەتەوە، ئەمریکا لە چوارچێوەی سەفەرەکەی بۆ نیۆیۆرک، وەک بەشێک لە
تیمی یاوەری کوڕەکەی مەسعود پزیشکیان کە ناوی یوسف پزیشکیانە، لە لایەن ئەمەریکاوە
فیزەی پێنەدراوە و میدیا جیهانییەکانیش دەڵێن؛ جوڵەی دیبلۆماسییەکانی ئێران
لەلایەن واشنتۆنەوە سنوردار کراوە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ سێشەممە، مەسعود
پزیشکیانی سەرۆک کۆماری ئێران، بە مەبەستی بەشداریکردن 80هەمین کۆبونەوەی نەتەوەیەگرتوەکان لە نیویۆرک، تارانی بەرەو ئەمەریکا بەجێهێشت.
میدیاکانی ئێران بڵاویان
کردوەتەوە، بڕیاربوە پزیشکیان یوسفی کوڕیشی لەگەڵ خۆیدا بەرێت و یەکێک بوە لە شاندی
یاوەری، بەڵام حکومەتی ئەمەریکا ڕەتیکردوەتەوە
ڤیزەی پێبدات.
پێشتریش بەشێک لە ئەندامانی
کۆنگرێس پڕۆژە یاسای سنووردارکردنی پێدانی ڤیزایان بۆ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی پێشکەش
کردبو .
لای خۆشیەوە ئاسۆشێتد
پرێس پ بڵاویکردبوەوە، کە ئیدارەکەی ترەمپ هاتوچۆی دیپلۆماتکارانی حکومەتی ئێرانی لە کۆبونەوەی
نەتەوەیەگرتوەکاندا سنوردارکردوە .
199 جار خوێندراوەتەوە