عەلی خامەنەیی: دانوستان لەگەڵ ئەمریكا لەبەرژەوەندیماندا نییە

KNN : Kurdish News Network
09:35 - 23/09/2025
جیهان
+
-

رابەری باڵای ئێران جەختیكردەوە كە وڵاتەكەی بەنیاز نییە چەكی ئەتۆمی بەرهەمبهێنێت

 

هەواڵ:KNNC

عەلی خامەنەیی رابەری باڵای ئێران لەوتەیەكیدا رایگەیاند: گفتوگۆو دانوستان لەگەڵ ئەمریكا لەبەرژەوەندی ئێران نییەو بەرەو رێگەی داخراویان دەبات و دوپاتیشیكردەوە؛ تاران مل بۆ فشارەكان نادات لەبارەی پرسی پیتاندنی یۆرانیۆم و وتیشی كە وڵاتەكەی ئێران پێویستی بەچەكی ئەتۆمی نییەو بەنیازیش نییە بەرهەمی بهێتێت.

 

 

بەوتەی خامەنەیی لایەنی بەرامبەر دەیەوێت موشەك بخاتە نێو دانوستانەكان بۆ ئەوەی تاران نەتوانێت بەرگری لەخۆی بكات و ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆمیش بەواتای سڕینەوەی هەوڵی ساڵانێكی دوور ودرێژ كە ئەوەش لەلایەن گەلی ئێرانەوە رەتدەكرێتەوە.

 

 

خامەنەیی ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران بەهۆی بەرنامە ئەتۆمییەکەیەوە گوشاری زۆری خراوەتە سەر، بەڵام تەسلیم نەبووە وناشبێت


لەدرێژەی قسەكانیدا خامەنەیی رایگەیاند : ئێران بۆ دابین کردنی پێداویستییەکانی وڵات لە بواری کشتوکاڵ، پیشەسازی، دەرمان و وزە، ڕێژەی پیتاندنی خۆی بۆ ٦٠ لەسەد بەرز کردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە ئێران بەدوای بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمیدا نییە و وتیشی  ئێران لە ڕیزی تەنها 10 وڵاتی جیهاندایە کە توانای پیتاندیان هەیە، بەڵام چەکی ئەتۆمیمان نییە و نابێت.

 

 

167 جار خوێندراوەتەوە