ئیسرائیل کاتز: ئاڵاکەمان لە پایتەختی یەمەن هەڵدەکەین

KNN : Kurdish News Network
12:49 - 19/09/2025
جیهان
+
-

وەزیری بەرگری ئیسرائیل هەڕەشەی توند لە حوسییەکانی یەمەن دەکات و دەڵێت" نۆرەتان دێت و ئاڵاکەمان لە پایتەختی یەمەن هەڵدەکەین".

هەواڵ:KNN

ئیسرائیل کاتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕۆژی هەینی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر هەڕەشەی لە عەبدولمەلیک ئەلحوسی سەرۆکی حوسییەکانی یەمەن کرد و وتی" نۆرەی ئێوەش دێت".

ناوبراو زیادی کرد: ئێوە دەنێردرێن بۆ کۆبونەوە لەگەڵ ئەندامانی حکومەتەکەت، و بەڵێنیدا کە لە پایتەختی یەمەن ،ئاڵای ئیسرائیل لە جیاتی ئاڵای حوسییەکان  کە دروشمی "مەرگ بۆ ئیسرائیل" لەسەر نوسراوە، هەڵدەکەین".

 وەزیری بەرگری ئیسرائیل هەڕەشەی لە حوسییەکان کرد و وتی "بەردەوام دەبن لە لێدان و حوسییەکان بۆ هەر هێرشکردنییەکیان بۆ سەر دەوڵەتی ئیسرائیل، باجی قورس دەدەن ".

258 جار خوێندراوەتەوە