سوەیدا ڕیفراندۆمی ئەنجامدا..

KNN : Kurdish News Network
12:01 - 18/09/2025
جیهان
+
-



دوای ئەوەی لیژنەی باڵای یاسایی لە سوەیدا  نەخشە رێگای "سوریا-ئوردن" کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێت ڕەتکرایەوە، لە شار و شارۆچکەکانی پارێزگاکە  ڕیفراندۆم ئەنجامدرا؛ لە ڕیفراندۆمەکەدا دەنگ بە سەربەخۆیی تەواوەتی لە سوری، خۆبەڕێوەبردن یان لامەرکەزییەت  درا.

هەواڵ:KNNC


دوێنی چوارشەممە، لە چەند ناوەندێکی پارێزگاکە و  شارۆچکەکانی پارێزگای سوەیدا،  هەڵمەتێک لەلایەن ڕێکخراو هاوڵاتیانی مەدەنییەوە بەڕێوە چو بۆ کۆکردنەوەی واژۆی بە مەبەستی دیاریکردنی چارەنوسی پارێزگاکە.

بۆ کۆکردنەوەی پشتیوانی بۆ داواکاری مافی چارەی خۆنوسین بەشداربوانی ئەو هەڵمەتە بە راستەوخۆ و بە  ئۆنلاینیش لە ناوخۆ و لە دەرەوەی سوریاش دەنگیان دا و سێ بژاردەیان دانابو، دەنگدان بە سەربەخۆی، خۆبەڕیوەبردن یاخود لامەرکەزی. و داواشیان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد پشتگیری لە ڕیفراندۆمی جەماوەری بۆ دانیشتوانی پارێزگاکە بکەن.

بەگوێرەی سەرچاوە ناوخۆییەکان، لە هەڵمەتەکەدا 19 سەنتەر هەبون و زیاتر لە دوو هەزار خۆبەخش بەشدارییان لە هەڵمەتەکەدا کردوە.

تا ئێستا دیمەشق هیچ لێدوانێکی لەسەر ئەوە نەداوە کە لە سوەیدا رویداوە، بەڵام لای خۆیەوە تۆم باراک نێردەی تایبەتی ئەمریکا جەختی لە "گرنگی نەخشەڕێگاکە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی سوەیدا" کردوەتەوە.

ئەمە لە کاتێكدایە  حكومەتی كاتیی سوریا دەیەوێت بەپشتیوانی ئەمەریكا و ئوردن چارەسەری قەیرانی پارێزگای سوەیداو كێشەی دروزەكانی وڵاتەكەی بكات .

49 جار خوێندراوەتەوە