کەشناسی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوی
بڵاوکردەوە وئاشکرای دەکات کە وێرای نزم بونەوەی پلەکانی گەرما، مەودای بینین کەم
دەبێتەوە و خوڵبارینی چڕیش دەستپێدەکات.
هەواڵ: KNN
بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ هەینى 19-09-2025 کەش ئاسمان ساماڵ دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی ناوچە سنوریەکانی باکور پەلە هەور
دەبێت، لەگەل بەرز بونەوەی تۆز و خۆل لە کاتەکانى نیوەڕۆ بەدواوە چڕیەکەى زیاد دەکات
بە تایبەتى سنورى پارێزگاى سلێمانى و کرکوک و ئیدارەى ڕاپەڕین گەرمیان .
ئاماژەی بەوەشداوە کە خێراى با چالاک دەبێت ( 25– 35 )کم/ک. بە تایبەتى لەکاتەکانی
ئێوارە خێرایى زیاد دەکات و مەوداى بینین ( 6– 8 ) کم دەبێت لە کاتەکانى دوای نیوەڕۆ
بۆ خوار 6 کم دادەبەزێت بە تایبەتى لە کاتى بونى تۆزو خۆڵ لەهەندی ناوچەکانی باشوری
هەرێم کەمتر دەبیت لە 1 کم.
کەشناسی جەختیش لەوە دەکاتەوە کە پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە
بە ڕێژەى (2- 4 ) پلەى سیلیزى بەراوورد بە
تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی شەممە دەڵێت" کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەل بەردەوامى بەرز بونەوەی تۆز و خۆل تاکو کاتەکانی نیوەڕۆ
پاشان کەشەکە سەقامگیر دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە بەنزیکەی (2- 3) پلە لەزۆربەی ناوچەکان بەراورد بە تۆمارەکراوەکانی
ئەمڕۆ.
هەولێر : 34 پلەی
سیلیزی
سلێمانی : 34 پلەی سیلیزی
دهۆک : 34 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 29 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 33 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 35 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 35 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 35 پلەی سیلیزی
سۆران : 31 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 37 پلەی سیلیزی
436 جار خوێندراوەتەوە