تەرمی هاوڵاتیەك لە ئۆتۆمبێلەكەی لە نزیك تونێلی پێشڕەو دۆزرایەوە و هاوڵاتیەكی
تریش لەپاركی هەواری شار كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا
هەواڵ: KNN
بڕیار نامیق،
پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێن پێیڕاگەیاندین ئەو هاوڵاتیەی كەتەرمەكەی
لەنێو ئۆتۆمبیلەكەیدا لە نزیك تونێلی پێشڕەو دۆزراوەتەوە لەدایكبووی 1959 بوەو گومان
دەكرێت بەجەڵدەی دڵ گیانی لەدەستدابێت.
پەیامنێرمان ئاماژەی
بەوەشكردوە تیمەکانی بەڵگە و تاوان چونەتە شوێنی ڕوداوەکە و پشکنین و لێکۆڵینەوە
لە ڕوداوەکە دەکەن و تەرمەکەش ڕەوانەی پزیشکی داد کراوە.
هەر ئەم ئێوارەیە لە نێو پاركی هەواری شار لەسلێمانی تەرمی هاوڵاتییەک بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە
، پەیامنێرمان زانیویەتی كە پێدەچێت كەسەكە خۆی كوشتبێت كە لەدایك بووی 1972 بووە.
1553 جار خوێندراوەتەوە