شرۆڤەكارێكی شیعە: ئیمپراتۆریەتێكی شیعی لەعێراق دادەمەزرێنین

KNN : Kurdish News Network
05:16 - 18/09/2025
عێراق
+
-

شرۆڤەكارێكی سەر بەگروپە شیعەكان و حەشدی شەعبی دەڵێت ؛ لەئەگەری پەلاماردانی عیراق لەلایەن ئیسرائیلەوە گروپە چەكدارەكان روو لەئێران دەكەن.

 

هەواڵ:KNNC

كامل كنانی لەدیدارێكی تەلەفیزیۆنیدا ئاشكرایكرد؛ لەئەگەری پەلاماردانی عیراق لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەوا گروپە چەكدارەكان بەهەماهەنگی لەگەڵ ئێران دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسلامیی لەعیراق رادەگەیەنرێت و دواتر سەردەمی ئیمپراتۆریەتی شیعی دەستپێدەكات كە خەون و هیوای شیعەیە.

 

كامل كنانی كە پێشتر  بەرێوەبەری كەناڵی عالمی ئێرانی بوە لەبەغداد جەختی لەوەكردوەتەوە كە پێكهاتەكانی تری عیراق هاوبەش و برایان دەبن لەنێو ئەو ئیمپراتۆریەداو ئەوانەش كە لەگەڵ بیانی هاوپەیمانیی ببەستن بەكرێگیراون.

 

 

پێشتریش سەلام عادل راوێژكاری سودانی رایگەیاندبوو : هەر هەوڵێك بۆ لەباربردنی سیستمی سیاسی لەعێراق بدرێت ئەوا حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران كۆنترۆڵی 11 پارێزگای عێراق دەكەن و بەفەرمیش ئاڵای ئێران لەو پارێزگایانە بەرز دەكرێتەوە.

865 جار خوێندراوەتەوە