ماڵپەری هەواڵی ئاکسیۆس؛ ئاشکرای کردوە ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا ئەمڕۆ سەردانی
واشنتۆن دەکات و تاوتوێی لابردنی ئەو سزایانە دەکات کە لەلایەن ئەمەریکاوە لەسەر
سوریا دانراون و هێشتا لانەبراون.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ماڵپەری
هەواڵی ئاکسیۆس بڵاویکردوەتەوە، دوای 25
ساڵ بۆ یەکەمجار وەزیری دەرەوەی سوریا سەردانی واشنتۆن دەکات.
بڕیاریشە ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی سوریا و ژماتەیەک سیناتۆر و کۆببنەوە
و تاوتوێی ئەو سزا تایبەتانە بکەن کە واشنتۆن خستونیەتیە سەر دیمەشق.
بە گوێرەی
زانیارییەکانی ئاکسیۆس، شەیبانی، ڕۆژی هەینی چاوی بە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مارکۆ ڕوبیو
دەکەوێت و لەگەڵ ئەویشداکۆبونەوەیەک ئەنجام دەدات.
گەرچی تا ئیستا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هیچ زانیارییەکەی لەسەر ئەو سەردانەی ئەسعەد شەیبانی
باسنەکردوە، بەڵام لای خۆیەوە ئاژانسی
رۆیتەرز بڵاویکردبوەوە، واشنتۆن فشار دەخاتە سەر دیمەشق بۆ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتن پێش
ئەوەی هەفتەی داهاتوو سەرکردەکانی جیهان بۆ کۆبونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە
نیویۆرک کۆببنەوە.
53 جار خوێندراوەتەوە