سەرۆکی فەرەنسا ئاشکرای دەکات کە بە ئەگەری زۆرەوە تا دو
هەفتەی تر سزاکانی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆسەر ئێران کارا دەکرێنەوە لەبەر ئەوەی
ئێران لە دانیشتنەکانی جددی نییە.
هەواڵ: KNN
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە لێدوانێکیدا لەگەڵ کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل جەخت لەوەدەکاتەوە
کە تاران لە دانوستانەکانی لەگەڵ زلهێزەکانی ئەوروپادا "جددی" نەبووە و
هەر بۆیە پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەم مانگە (نزیکەی دو هەفتەی تر) سزا هەڵپەسێردراوەکانی
نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ سەر ئێران بخرێنەوە سەر ئێران.
لەلایەکی دیکەوە، سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش ڕایگەیاند"
ئەنجومەنەکە ڕۆژی هەینی دەنگ لەسەر گەڕاندنەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ سەر
ئێران دەدات ".
لێدوانەکانی ماکرۆن ڕۆژێک دوای ئەوە هات کە وەزیری دەرەوەی
ئێران پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا
ئەنجامدا، کە دیپلۆماتکاران دەڵێن هیچ پێشکەوتنێکی بەرجەستەی نەبووە.
83 جار خوێندراوەتەوە