ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا: سوریا لەبەردەم دەرفەتێکی مێژووییدایە بۆ بنیاتنانی دیموکراسیی ولابردنی سزاکان

KNN : Kurdish News Network
01:36 - 19/09/2025
جیهان
+
-

لە چوارچێوەی سەردانە مێژوییەکەی وەزیری دەروەی سوریا بۆ ئەمریکا کە زنجیرەیەک گفتوگۆی بەرفراوان لەگەڵ سەرکردە سیاسییە دیارەکان لەخۆدەگرێت، جیم ریش رایگەیاند" سوریا دەرفەتێکی مێژوویی لەبەردەمدایە بۆ بنیاتنانی دیموکراسییەکی بەردەوام کە سودی بۆ هەمو ناوچەکە دەبێت".

هەواڵ: KNN

جیم ڕیش، سیناتۆری کۆماریخواز و سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، لە پۆستێکیدا لە پلاتفۆرمی ئێکس دوای کۆبونەوەی لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا لە واشنتۆن دی سی وتی" کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدارمان لەگەڵ ئەسعەد حەسەن شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا ئەنجامدا بە ئامادەبونی تۆماس باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا."

ناوبراو زیادی کرد: لەم دیدارەدا باسمان لە هەنگاوە پێویستەکان کرد بۆ ئەوەی سوریا دەستڕاگەیشتن بە ئابوری جیهانی بە تەواوی دەستەبەر بکات، سوریا دەرفەتی بۆ بنیاتنانی دیموکراسییەکی بەردەوام هەیە، شتێک کە ناوچەکە زۆر پێویستی پێیەتی لە ئێستادا و هیوادارم لەسەر ڕێڕەوی ڕاست بێت.


لە لایەکی دیکەوە، جین شاهین، سیناتۆری دیموکراتەکان، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیران، جەختی لە گرنگی گەیشتن بە سەقامگیری و خۆشگوزەرانی ئابوری لە سوریا کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە سزاکانی سەپێنراو ڕێگری لە وەبەرهێنانی بەپەلە و پێویست لە ئابوری سوریا دەکەن و وتی: سەرکردەکانی ئامادەبوی کۆبوونەوەکە لەسەر بەرژەوەندی هاوبەشی ئەمریکا و سوریا کۆک بون لە گەیشتن بە وڵاتێکی سەقامگیر و ئاوەدان لە ڕوی ئابورییەوە ".

هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە ئەندامانی شاندی دو حزبی کۆنگرێس کە لەم دواییانەدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئیدارەی ئەمریکا سەردانی سوریایان کردوە، گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی کە کاتی ئەوەیە ئەنجومەنی پیران هەنگاو بنێت بۆ هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەپێنراو بەسەر سوریا بەپێی یاسای قەیسەر.

61 جار خوێندراوەتەوە