سەرۆكوەزیرانی عێراق فەرمانی دەستگیركردنی بۆ سەلام عادل شرۆڤەكاری سیاسی و نزیك بەحەشدی شەعبی دەركرد لەپای لێدوانێكی كەدەڵێت؛ ئێران عیراق داگیر دەكات و ئاڵای خۆی لەم وڵاتە بەرز دەكاتەوە.
هەواڵ:KNNC
نوسینگەی سودانی جەختیكردوەتەوە ناوبراو هیچ پۆستێکی فەرمی لە دیوانی سەرۆکایەتی
حکومەتدا نییە و هیچ پەیوەندییەکیشی بە هیچ دەزگایەکی حکومییەوە نییە و
لێدوانەكەشی مایەی هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی.
پێشتر وابڵاوكرابوەوە
كە سەلام عادل راوێژكاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراقە.
لەدیدارێكی تەلەفیزیۆنیدا سەلام عادل رایگەیاندبوو؛ هەر هەوڵێك بۆ لەباربردنی سیستمی سیاسی لەعێراق ئەوا حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران كۆنترۆڵی 11 پارێزگای عێراق دەكەن و بەفەرمیش ئاڵای ئێران لەو پارێزگایانە بەرز دەكرێتەوە.
486 جار خوێندراوەتەوە