میدیایەكی عێراقی: ئەمریكا بەنیازە سزای حكومەتی عێراقی بدات

KNN : Kurdish News Network
03:13 - 18/09/2025
عێراق
+
-

سەرچاوەیەكی ئاگادار بەماڵپەڕی مستەقیلەی عێراقی راگەیاندووە؛ لەماوەكانی داهاتودا حكومەتی ئەمریكا سزای نوێ بەسەر عێراقدا دەسەپێنێت.

 

هەواڵ: KNN

بەپێی ئەو سەرچاوەیە لەئێستادا واشنتۆن چاوی لەسەر گروپە چەكدارەكانی نزیك بەئێرانە و لەوبڕوایەجایە كە مایەی هەڕەشەن بۆ سەر ئارامی و سەقامگیری ناوچەكە.

 

 

جەختیش لەوەكراوەتەوە كە سزا نوێكان جگە لەو گروپاتە چەند لایەنێكی حكومەتی عێراقییش دەگرێتەوە بۆ ئەوەی بەغداد ناچار بكرێت سەرلەنوێ كارە سیاسی و ئەمنییە لەپێشینەكانی خۆی ڕێكبخاتەوە.

 

سەپاندی سزای نوێی ئەمریكا بەسەر عێراقدا لەكاتێكدایە دوێنێش چوار گروپی شیعە كە نزیك بەئێرانن لەلایەن ئەمریكاوە خرانە لیستی رەشی تیرۆرەوە كە ئەوانیش هەریەك لە ( بزوتنەوەی نوجەبا بەسەرۆكایەتی ئەكرەم كەعبی- كەتیبەكانی سەیدی شوهەدا بەسەرۆكایەتی ئەبو ئالای وەلائی- بزوتنەوەی ئەنساروڵای ئەوفیا بەسەرۆكایەتی حەیدەر شەعدی - كەتیبەكانی ئیمام عەلی بەسەرۆكایەتی شبل زەیدی).

202 جار خوێندراوەتەوە