گۆڤارێکی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا ئاشکرای دەکات کە گەلی عێراق لە پلەی یەکەمی
جیهانی عەرەبیدا و لە پلەی 61ی جیهانیدا لە پێوەرەکانی ئاستی زیرەکی ساڵی 2025دایە.
هەواڵ:KNN
گۆڤاری "CEOWorld"ی ئەمریکی،
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردوەتەوە کە "عێراق لە پلەی یەکەمی جیهانی
عەرەبی و لە پلەی 61ی جیهانیدایە لە کۆی 199 وڵات بۆ زیرەکترین کەس، و لە کۆی 100
خاڵدا 89.28 خاڵی بەدەستهێناوە".
هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە "ژاپۆن لە پلەی یەکەمی زیرەکترین
کەسانی جیهاندا هاتوە، دواتر تایوان پلەی دوەمی بەدەستهێناوە، سەنگافورە پلەی سێیەم،
هۆنگ کۆنگ پلەی چوارەم، چین لە پلەی پێنجەمدایە، کۆریای باشور پلەی شەشەم، بێلاڕوس پلەی حەوتەمی بەدەستهێناوە، فینلاند پلەی
هەشتەم، لیختنشتاین پلەی نۆیەمی گرتوە، ئەڵمانیاش پلەی دەیەمی بەدەستهێناوە".
لە جیهانی عەرەبیدا عێراق لە پلەی یەکەمدایە لەنێو ئەو وڵاتە عەرەبیانەی کە
زۆرترین کەسی زیرەکیان هەیە، بەحرەین پلەی دوەمی بەدەستهێناوە، ، ئیمارات پلەی سێیەمی
بەدەستهێناوە ، لوبنان لە پلەی چوارەم، لیبیا لە پلەی پێنجەم، قەتەر لە پلەی شەشەم،
ئوردن لە پلەی حەوتەم، تونس لە پلەی هەشتەم، سودان لە پلەی نۆیەم، عوممان لە پلەی
دەیەم.
گۆڤارەکە لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی بەوەکردوە، زیرەکی کە زۆرجار بە ڕێژەی زیرەکی
(IQ) دەپێورێت، نەک تەنیا بە هۆی جیناتیکەوە، بەڵکو
سیستمی پەروەردەیی و سیاسەتی گشتی و بەها کولتورییەکان و دەستڕاگەیشتن بە سەرچاوەکانی
ئاسانیش لە قاڵب دەدرێت.
75 جار خوێندراوەتەوە