حکومەتی هەرێم، بە نوسراو روماڵکردنی
تاوانەکانی لە کەناڵ و پەیجەکان قەدەغەکرد، ئاماژەیان بەوەداوە بە مەبەستی
پاراستنی ڕێڕەوی لێکۆڵینەوە یاساییەکان ئەو بڕیارە دراوە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ پێنجشەممە، حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا
رایگەیاندوە، لەمەودوا ڕوماڵکردنی تاوان و بڵاوکردنەوە دیمەن و ڤیدیۆی تاوانباران قەدەغەیە.
بەپێی گشتاندنێكی سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجومەنی
وەزیران، كە ئاراستەی گشت وەزارەت و دامودەزگاکانی حکومەت كراوە، لەمەودوا ڕێگە بە
هیچ كەناڵ و پەڕەی تۆڕی كۆمەڵایەتی نادرێت، دیمەن و ڤیدیۆی ڕوداوی تاوان و تۆمەتباران
و شوێن و كاتی تاوانەكان بڵاو بكەنەوە و ڕوماڵی بکەن.
ئاماژەیان بەوەشکردوە؛ ئەم گشتاندنە لەسەر بنەمای
داواكارییەكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بۆ ئەنجومەنی وەزیران کراوە، كە تێیدا
داوای كردوە، بۆ پاراستنی ڕێڕەوی لێكۆڵینەوە و لایەنی دەروونی و كۆمەڵایەتیی ژیانی
خەڵک و نەقۆستنەوەی ڕوداوەكان بۆ دووبەرەكیی سیاسی و كۆمەڵایەتی، ڕێگە نەدرێت ووماڵی
ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی تاوان و تۆمەتباران بكرێت.
دەشڵێن؛ ئەم بڕیارە لەپێناو سەلامەتیی گشتیی و
ئاسایشی تاک و كۆمەڵگە و رێزگرتن لە رێرەوی لێکۆڵینەوە یاساییەکان و بنەماکانی مافی
مرۆڤ دراو.
72 جار خوێندراوەتەوە