دوای ئەوەی لە بازگەکانی چیمەن و دەرامان ڕێگیری دەکرا لە چونی ئەو بارهەڵگرانەی لە هەرێمەوە رویان لە پارێزگاکانی دیکەی حێراق دەکرد و شۆفێران گردبونەوەیان
ئەنجامدا، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڵاویکردوەتەوە، سودانی پێشوازی لە
ئەندامانی سەندیکا و شۆفێرانەی بارهەڵگرەکان کردوە و کێشکانیانی چارەسەر کرد.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ یەکشەممە، سودانی پێشوازی لە ژمارەیەک شۆفێری بارهەڵگر کرد و
بەڵێنی پێداون کێشەکانیان چارەسەر بکات و ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی بکات و
جەختیکردەوە لەمەودوا وەزارەتی ناوخۆی عێراق رێگە بە تێپەڕبونی بارهەڵگرەکان دەدات کە لە
هەرێمەوە دەچن بۆ پارێزگاکانی عێراق.
سودانی بە شۆفێرانی بارهەڵگر وتوە؛ هەر بارهەڵگرێک ئەگەر
بەرهەمی ناوخۆی پێبێت، ئیدی پێویست بە پشکنینی سۆنەر ناکات لە کاتی تێپەڕبونیان بە
بازگەکاندا و هەوڵدەدات چارەسەری تەواوەتیش بۆ ئەو کێشەیە بدۆزێتەوە.
سەرۆک وەزیران جەختی لە چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگانە
کردوەتەوە، هەروەها هەوڵی کەرتی تایبەت و کۆمپانیاکان و کەسانی خزمەتگوزاری گواستنەوە،
بە لەبەرچاوگرتنی گرنگییەکانیان بۆ بەردەوامی سێکتەری ئابوری و گەشەپێدانی وڵات
بەرز نرخاندوە.
ئەم بڕیارەی
سودانیش، لە کاتێكدایە لە رابردودا شۆفێرانی بارهەڵگر لە بازگەکانی دارەمانە و
چیمەن لە کەرکوک دژی دروستکردنی ئاستەنگە و زۆر مانەوەیان لە بازگەکان گردبونەوە و
داوای چارەسەری کێشەکەیان کرد.
کێشەی بارهەڵگرەکان لەو دو بازگەیە نوێ نییە و کۆنە، چەند ساڵێکە بارهەڵگرەکان لە بازگەکانی کەرکوک، بە تایبەت بازگەکانی چیمەن و دارەمان، روبەڕوی دواکەوتن و راگرتنی بارەکانیان دەبنەوە و زۆر جار تا چەند رۆژێک دەخایەنێت.
64 جار خوێندراوەتەوە