هێزەکانی سوریای
دیموکرات لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی دا جەختی لە ئامادەیی هێزەکان
بۆ گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ دیمەشق و هەماهەنگی دەستبەجێ لەگەڵ لیژنە پەیوەندیدارەکان
کردەوە.
هەواڵ: KNN
دەقی راگەیەنراوی هەسەدە:
ئەنجومەنی سەربازی هێزەکانمان، هێزەکانی سوریای دیموکرات،
بە بەشداری سەرکردایەتی ئەنجومەنە سەربازییەکان لە ناوچەکان و دامەزراوە سەربازییەکانی
سەر بە خۆیان، بە ئامادەبوونی فەرماندەی گشتیمان، مەزلوم عەبدی، و ئەندامانی فەرماندەیی
گشتی، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
لە میانی دیدارەکەدا فەرماندەی گشتی پێداچوونەوەی بە دوایین
پێشهاتە سیاسی و سەربازییەکانی سوریا بە گشتی و لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەتایبەتی
کرد. جەختی لە بەردەوامی دانوستانەکان لەگەڵ حکومەتی دیمەشق بە پێی مەرجەکانی ڕێککەوتنی
١٠ی ئازار کردەوە. جەختی لە گرنگی پاراستنی ئاگربەستی ئێستا و دوورکەوتنەوە لە ئیستفزازی
کە هەوڵی ڕاکێشانی ناوچەکە بۆ ململانێ دەدات.
لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێکی ناوخۆیی و ڕێکخراوەیی
تاوتوێ کرا، لەوانە پرۆژەی یەکگرتنەوە بە سوپای سوریا، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە ئامادەیی هێزەکان بۆ
گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ دیمەشق و هەماهەنگی دەستبەجێ لەگەڵ لیژنە پەیوەندیدارەکان
کرایەوە. جەختی لەسەر سیما نەتەوەیی گشتگیرانەی هێزەکانی سوریای دیموکرات کردەوە کە
شەڕڤانان و فراکسیۆنەکانی پێکهاتە جیاوازەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و سەرجەم
ناوچەکانی سوریا لەخۆدەگرێت.
سه باره ت به شه ڕی به ڕده وامی دژ به ڕێکخراوی تیرۆریستی
داعش، له دیداره که دا ئاماژه به زیادبوونی به ڕچاوی ئۆپه ڕاسیۆنه تیرۆریستییه کانی
ئه و گرووپه له چه ند ناوچه یه کی باکوور و ڕۆژهه ڵاتی سووریا کرا. دووپاتى کردەوە
لە بەردەوامى بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر، هاوکارى لەگەڵ هێزەکانى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى
بۆ دەستەبەرکردنى دواجار لەناوبردنى، بەهێزترکردنى پاراستن بۆ ناوەندەکانى دەستبەسەرکردنى
ئەندامانى.
لە ناوخۆی کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا لێبوردنی گشتی بۆ ئەو
کەسانە دەربکرێت کە نەیانتوانیوە ڕاپۆرت بدەنە پێگە سەربازییەکانیان و دەرگای یەکلاکردنەوەی
پێگەی خۆیان بکەنەوە. هەروەها چەندین بابەتی دیکەی پەیوەست بە بەرزکردنەوە و مەشقپێکردنی
هێزەکانی خستەڕوو.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ئەنجوومەنی سەربازی هێزەکانی
سوریای دیموکرات پابەندبوونی پتەوی خۆی بە چارەسەری سیاسی وەک بژاردەیەکی هەمیشەیی
کە گەرەنتی سەقامگیری سوریا و سەلامەتی گەلەکەی دووپاتکردەوە. جەختی لەسەر گرنگی
پاراستنی ئاسایش و ئاشتی کۆمەڵایەتی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات کردەوە، دڵنیابوون
لە پاراستنی مافی هەموو پێکهاتەکان لەسەر بنەمای پێکەوەژیان. هەروەها ئەنجومەنەکە
پابەندبوونی خۆی بە بەردەوامی هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە هەماهەنگی لەگەڵ
هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان، بەشداریکردن لە چەسپاندنی سەقامگیری و پشتیوانیکردنی پرۆسەی
هەمەلایەنەی ئاشتی لە سوریا دووپاتکردەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات
١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
38 جار خوێندراوەتەوە