پەکین: ڕێگە بە سەربەخۆیی تایوان نادەین و جیهان لە نێوان ئاشتی و شەڕدایە

KNN : Kurdish News Network
09:29 - 18/09/2025
جیهان
+
-


چین هۆشداری داوە لە دەستوەردان لە کاروباری وڵاتەکەی، جەخت دەکاتەوە لەوەی جیهان لە لێواری شەڕدایە؛ جارێکی دیکەش  دڵنیای دەدات کە  تایوان بەشێکە لە خاکەکە و هیچ کاتێک ڕێگە بەوەنادەن سەربەخۆی تایوان سەرکەوتو بێت.



هەواڵ:KNNC

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دۆنگ جون وەزیری بەرگری چین لە میانی مەراسیمی کردنەوەی کۆڕبەندی شیانگشان لە پەکین رایگەیاند؛ جیهان ئێستا لە گۆڕەپانێکی تردا وەستاوە؛ ئاشتی یان شەڕ، گفتوگۆ یان ڕوبەڕوبونەوە.



ناوبراو جەختیکردەوە تایوان بەشێکە لە چین و سوپای ئازادی گەل( سوپای چین)  ئامرازێکی بەهێزە و توانای ئەوەی هەیە بەرگری لە یەکپارچەیی وڵاتەکەی بکات، بەبێ ناوهینانی هیچ وڵاتێکیش ئامادەی سوپای وڵاتەکەی  لە هەر کاتێکدا دەربڕی بۆ پوچەڵکردنەوەی  "هەر دەستێوەردانێکی سەربازی دەرەکی" .



تایوان کە ژمارەی دانیشتووانی 23 ملیۆن و 400 هەزار کەسە، لە ساڵی 1949ەوە حکومەتێکی سەربەخۆی هەیە، بەڵام چین بانگەشەی ئەوە دەکات تایوان بەشێکە لە خاکەکەی و چەندین جار هەڕەشەی لکاندنی کردوە.



ئەمە لە کاتێكدایە، لە چەند رۆژی ڕابردودا وڵاتی چین گەورەترین ئۆپراسیۆنی سەربازی ئەنجامدا و  سەرۆکی ئەنجومەنی کاروباری سەرزەویی تایوان بۆ دامەزراوەی میرات کە بنکەکەی لە واشنتۆنە، ڕایگەیاند؛ وڵاتی چین خۆی بۆ شەڕی گەورە ئامادە دەکات و ئاماجیشی لەو شەڕە، لکاندنی تایوانە بە وڵاتەکەیەوە، لە هەمانکاتدا دەیەوێت  باڵادەستی هەژمونی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەهێڵێت و ببێتە جێگرەوەی  وەک گەورە زلهێزی جیهان .

121 جار خوێندراوەتەوە