ئەحمەد شەرع: گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئیسرائیل رۆژانی داهاتو ئەنجامەکەی دەردەکەوێت

KNN : Kurdish News Network
09:07 - 18/09/2025
جیهان
+
-


 سەرۆکی کاتی سوریا، بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندوە؛ لەگەڵ ئیسرائیل لە گفتوگۆدان، بۆ ڕێکەوتنی ئەمنی و دەرئەنجامەکانیشی لە رۆژانی داهاتودا دەردەکەون، وتوشیەتی گرنگە سەروەری ئاسمانی وڵاتەکەی و یەکپارچەیی خاکەکە بپارێزرێت.


هەواڵ:KNNC


شەڕع لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا لە دیمەشق، باسی گفتوگۆکانی وڵاتەکەی و ئیسرائیلی کردوە و جەختی لە گرنگی ڕێکەوتنی ئەمنی کردوەتەوە  و وتویەتی پێوستە ڕیز لە سەروەری ئاسمانی سوریا و یەکپارچەی وڵاتەکەیان بگیرێت.

ناوبراو ئەوەشی بە میدیاکان وتوە، ئەگەر لەگەڵ ئیسرائیل لەڕوی ئەمنییەوە بگەنە ڕێکەوتن، ئەوا ڕێکەوتنی دیکەشی بەدوادا دێت و جەختی لەوەشکردوەتەوە؛ لەسەر پرسی ئاشتی نێوانیان تا ئێستا هیچ گفتوگۆیەکیان لەگەڵ ئیسرائیلدا نەکردوە.

شەرع وتوشیەتی؛ دیمەشق و ئیسرائیل زۆر نزیک بون لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی مانگی تەمموزی ڕابردوو، بەڵام ئەو روداوانەی لە پارێزگای  سوەیدا رویاندا، بونە هۆی ئەوەی ڕێکەوتنەکە ئەنجامنەدرێت، لەبارەی ئەمەریکاشەوە وتویەتی ئەوان فشارمان لێناکەن بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتن و وەک ناوبژیوان مامەڵە دەکەن.

 

 

 

465 جار خوێندراوەتەوە