دوای بڕیارەکەی بانکی
ناوەندی ئەمریکا بە کەمکردنەوەی ڕیژەی سو بۆ ٪0.25، لێکۆلەرێکی ئابوری دەڵێت، ئێستا
باشترین کاتە بۆ کڕین وفرۆشتنی زێر .
ئابوری: KNNC
سامان ئەحمەد لێکۆڵەری ئابوری ، لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی
دەنگی گۆڕاندا رایگەیاند، بڕیارەکەی بانکی ناوەندی ئەمریکا بۆ دانانی سو بە ڕێژەی
٪0.25 دیاریکردوە بۆیە بە کەمکردنەوەی ڕێژەی سو دەبێتە هۆی زۆربونی پارە وباشترین
شت لە ئێستادا بکرێت کرینی زێڕە چونکە مێژو پێماندەڵێت کەمانەوەی زێڕ هەتاهەتاییە ،گەر
بێت زێڕ دوهەنگاو سەربکەوێت ئەوا تەنها هەنگاوێک دێتە خوارەوە بەهای زێڕ ڕۆژ
لەدوای رۆژ بەرزدەبێتەوە
دەشڵێت، ئێستا باشترین کاتە بۆ کڕین وفرۆشتنی زێر ،وتاکۆتایی
ئەمساڵ پێشبینی ناکرێت نرخی هەر ئۆنسەیەک 3400 دۆلار دابەزێت.
دەربارەی
زیویش ئاماژەی بەوەکردوە،هەرگیز ناتوانرێت زیو وەکو جێگرەوەی زێڕ مامەڵەی
لەگەڵدا بکرێت چونکە زیو تا ئێستا بەو شێوەیە جوڵەی نەکردوە کە پشتی پێببەسترێت .
872 جار خوێندراوەتەوە