ئەردۆغان بۆ نەتانیاهۆ: وەک موسڵمان یەک هەنگاویش لە مافەکانمان سەبارەت بە قودس پاشەکشە ناکەین

KNN : Kurdish News Network
07:36 - 17/09/2025
جیهان
+
-

لە وەڵامی قسەکانی نەتانیاهۆ کە دەیوت" قودس شاری ئێمەیە"، سەرۆککۆماری تورکیا رەخنەی توند دەگرێت ودەڵێت" ئێمە وەک موسڵمانان تەنانەت یەک هەنگاویش لە مافەکانمان سەبارەت بە قودس پاشەکشە ناکەین، و شاری ئێمەیە".

هەواڵ:KNN

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، ڕەخنەی توندی لە لێدوانەکەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەگرێت ودەڵێت "قودس شاری ئێمەیە".

ئەردۆغان وتیشی" ئێمە وەک موسڵمانان تەنانەت یەک هەنگاویش لە مافەکانمان سەبارەت بە قودس پاشەکشە ناکەین.".

راشیگەیاند"  وەک نەتەوەیەک کە چەندین سەدە ئاڵای ئیسلاممان هەڵگرتووە، 400 ساڵە شەرەفی خزمەتکردنی قودسی پیرۆزمان هەبووە، ئێمە ئەم شارە ستایشکراوەمان کردوە بە خاکی ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ هەمو پەیڕەوانی ئایینی بۆ چەندین سەدە".

ئەو قسانەی سەرۆککۆماری تورکیا لە کاتێکدایە کە نەتانیاهۆ لە وتارێکدا بۆ ئەردۆغان وتی" ئەم (قودسی داگیرکراوە) شاری ئێمەیە نەک هی ئێوە، ئێمەش سوپاسگوزاری ترەمپ دەکەین کە قودسی( ئۆرشەلیم) وەک پایتەختی ئیسرائیل ناساندوە".

43 جار خوێندراوەتەوە