سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند؛
قەتەر لەهەوڵدایە بەهاوكاری چەند وڵاتێك گەمارۆیان بەسەردا بسەپێنێت.
هەواڵ: KNN
بنیامین نەتانیاهۆ لەكاتی بەستی كۆبونەوە باڵاكەی دەوحە بەرۆژنامەی (The Jerusalem Post) رایگەیاند: بەرابەرایەتی قەتەر هەوڵێك
لەئارادایە بۆ سەپاندنی گەمارۆ لەدژی ئیسرائیل و ئاماژەی بەوەشكرد؛ گەمارۆی
میدیایی كە بەپارەیەكی زۆری قەتەر و وڵاتانی تری وەك چین پشتیوانی دەكرێت بەشێكی
ئەو هەوڵانەیە لەدژی تەلئەبیب.
بەوتەی نەتانیاهۆ لەساڵانی داهاتودا پێویستیان بەبرەودان بەپیشەسازی
سەربازیی دەبێت بۆ ئەوەی پشت بەخۆیان ببەستن لەبەرهەمهێنانی كەلوپەلی سەربازی و
جەنگی و ئەوەش وادەكات ئەو گەمارۆیە بشكێنن كە دەخرێتە سەریان.
جەخیشیكردەوە كە هەوڵەكانی گۆشەگیركردنی ئیسرائیل سەركەوتوو نابێت و
ئەمریكا و چەندان وڵاتی تریش شان بەشانی وڵاتەكەیان رادەوەستن.
1173 جار خوێندراوەتەوە