بزوتنەوەی تاڵیبانی ئەفغانستان ئاشكرایكرد كە لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی
ئەمریكا لەبارەی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان كابۆڵ و واشنتۆن گفتوگۆیان
كردوە.
هەواڵ:KNNC
بزوتنەوەی تاڵیبان لەراگەیەنراوێكیدا بڵاویكردوەتەوە، ئەمیر خان موتەقی
وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەیان لەگەڵ ئادەم بۆهلەر نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ كاروباری بارمتەكان و زەڵمای خەلیل زادە نێردەی ئەمریكا كۆبوەتەوە.
بەپێی هەمان سەرچاوە لەو كۆبونەوەیەدا باس لەبرەودان بەپەیوەندییەكانی
هەردو وڵات و پرسەكانی پەیوەست بەهاوڵاتیان و دەرفەتی وەبەرهێنان لەئەفغانستان كراون
و لەهەمان كاتیشدا وەفدی ئەمریكا هاوخەمی و پرسەی خۆیان ئاراستەی كەسوكاری قوربانیانی
بومەلەرزەكەی مانگی رابردووی ئەو وڵاتە كردوە
273 جار خوێندراوەتەوە