ترەمپ: ئیسرائیل دەبێت وریابێت، قەتەر دۆستێکی گەورەی ئەمەریکایە

KNN : Kurdish News Network
08:14 - 15/09/2025
جیهان
+
-



سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، قەتەر هاوپەیمانێکی گەورەی واشنتۆنە و دەبێت چارەنوسی حەماس شتێکی لێبێت، ئەوەش پەیوەستە بە ئیسرائیلەوە و دەبێت وریابن لە مامەڵەکردن لەگەڵ حەماسدا.


هەواڵ:KNNC


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند و جەختی کردەوە دۆحەهاوپەیمانێکی گەورەی ئەمەریکایە، جەختیشیکردەوە  مامەڵەکردن لەگەڵ بزوتنەوەی حەماس پەیوەستە بە ئیسرائیلەوە و دەبێت وریا بن.

لە دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر قەتەر و کردنە ئامانجی سەرکردەکانی حەماس لە رۆژی سێشەممەی رابردودا، ترەمپ ناڕەزایەتی خۆی دەربڕیبو.



لە پلاتفۆرمی تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆیدا، ترەمپ ڕایگەیاندبو؛ هێرشکردنە سەر قەتەر بڕیارێکە کە نەتانیاهۆ داویەتی و من بە هیچ شێوەیەک ئاگاداری نەبوم.



ڕۆژی سێشەممەی ڕابردو لە پێشهاتێکی نوێدا، ئیسرائیل لە هێرشێکی ئاسمانیدا هەوڵی کوشتنی سەرکردە سیاسییەکانی بزوتنەوەی حەماسی لە قەتەر دا، دوێنی یەکشەممەش، بنیامین نەتانیاهۆ بە ناڕاستەوخۆ شکستی پلانەکەیانی راگەیاند و وتبوی ئەو سەرکردانە دەبنە هۆی گرفت لەبەردەم ئازادکردنی بارمتەکانی ئیسرائیل.

225 جار خوێندراوەتەوە