نەتەوە یەكگرتوەكان
لەراپۆرتێكیدا دەسەڵاتدارانی كۆریای باكوری تۆمەتبار كردوە بەوەی سزای لەسێدارەدان
بەسەر ئەو كەسانەدا دەسەپێنێت كە تەماشای فیلم و زنجیرەی تەلەفیزیۆنیی بیانی دەكەن
.
هەواڵ:KNNC
نوسینگەی مافی
مرۆڤی سەر بەنەتەوە یەكگرتوەكان لەراپۆرتەكەیدا بڵاویكردوەتەوە؛ لەماوەی دە ساڵی رابردا لەكۆریای باكور كۆت و
بەندی سەر ئازادیی هاوڵاتیان زیادی كردوە و بۆ ئەو مەبەستەش تەكنەلۆژیای پێشكەوتوو
لەچاودێریكردنی جموجۆڵی هاوڵاتیانی ئەو
وڵاتەدا بەكار دەهێنرێت و لە ساڵی 2020 یش بەدواوە سزای لەسێدارەدان بەشێوەیەكی
ئاشكراو بەرچاو زیادیكردوە.
راپۆرتەكە پشتی
بەزانیاری و لێدوانی ژمارەیەك شایەنحاڵ بەستوە كە لەكۆریای باكور هەڵهاتوون و یەكێك
لەو كەسانەش جەختی لەوەكردوەتەوە كە هاوڕێیەكی كە تەمەنی 23 ساڵ بوەو لەسەر بینینی
بەرهەمێكی سینەمایی كۆریای باكور دوای دادگایی كردنی لەسێدارەدراوە.
هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا باس لە زیادبوونی بەکارهێنانی کاری زۆرەملێ
منداڵانی بێ سەرپەرشتیاران كراوە كە
بەناچاری لە کەرتی بیناسازی و کانزاسازیدا
بەكاردەهێنرێن بەبێ دابینكردنی مەرجی سەلامەتی
ژیانی ئەو منداڵانە .
120 جار خوێندراوەتەوە