عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی دەزگای ڕاگەیاندنی ئاسایشی هەرێم - سلێمانی بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند، لەسەر زانیاری هەواڵگری ئەوان،
توانراوە دوو بازرگان کە کاری حەج و عەمرەیان کردوە لە عێراقەوە بۆ سعودییە بە 142
کیلۆ گرام کریساتڵی شلەوە لە سعودییە دەستگیر بکەن.
هەواڵ:KNNC
ئاسایشی هەرێم - سلێمانی بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند، ئەو دوو بازرگانەی بە 142کیلۆگرام
ماددەی هۆشبەرەوە دەستگرکراون لە جۆری کریستاڵی شل، لەسەر زانیاری بەڕێوەبەرایەتی
نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سلێمانی بوە.
عەقید سەلام وتوشیەتی؛ ئەو دو کەسە کاری حەج وعەمرەیان کردوە لە عێراقەوە
بۆ سعودییە، ئەو 142 کیلۆ کریستاڵەش کە گیراوە پێیان شل بوە و بە جۆرێکە کە دوای کوڵاندنی
ماددەی کریستاڵەکەی لێجیادەکرێتەوە، دوای دەستگیرکردنیشیان گومانی ئەوەیان بۆ دروست بوە، کە
لەوێ کارگەیان هەبێت بۆ ئەو ماددەیە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەم زانیارییە هەواڵگرییە دەزگای ئاسایشی
سلێمانی داویەتی بە دەزگای ئاسایشی عێراق و بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی سعودییە پرۆسەکە سەرکەوتو بوە.
لای خۆشیانەوە وەزارەتی
ناوخۆی عێراق ڕایگەیاندوە، بەهاوکاری دەزگا
ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان ، دوو گەورە بازرگانی نێودەوڵەتی ماددە هۆشبەر لە شاری
مەدینە لە سعودیە دەستگیر کراون.
عەباس بەهادلی، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاندوە؛ بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربونەوەی
ماددە هۆشبەرەکان بەهاوکاریی بەشی بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان دوو
بازرگانی گەورەی نێودەوڵەتی ماددە هۆشبەریان دەستگیر کردوە
بڕیار نامیق -سلێمانی
674 جار خوێندراوەتەوە