سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی میسری ڕاگەیاند ؛ ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی
ڕێککەوتنێکیان بە سەرپەرشتی میسر واژۆ کردووە.
هەواڵ: KNN
ئەو سەرچاوەیە ڕوونی کردەوە کە ئەو ڕێککەوتنە "ڕێگا خۆش دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی
هاوکارییەکانی نێوان ئێران و ئاژانسەكە سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی ئەو وڵاتە.
وەك ئاژانسی سكای نیوزی عەرەبی بڵاویكردوەتەوە " گەیشتن بەو رێككەوتنە
دوای ئەو سەردانە دێت كە ئەمرۆ عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ قاهیرەی
ئەنجامداو تیایدا لەگەڵ هاوتا میسرییەكەی سەبارەت بەدۆسێی ئەتۆمی ئێران و دوا
گۆرانكاریەكانی ناوچەكە كۆبوەوە.
2379 جار خوێندراوەتەوە