کۆریای باکور داواکارییەکانی ئەمەریکا بۆ داماڵینی چەکی ئەتۆمی ڕەتدەکاتەوە

KNN : Kurdish News Network
08:45 - 15/09/2025
جیهان
+
-


میدیای دەوڵەتی کۆریای باکور بڵاویکردەوە، پیۆنگ یانگ داواکارییەکانی واشنتۆنی بۆ داماڵینی چەکی ئەتۆمی ڕەتکردەوە و جەختیان لەوە کردەوە کە پێگەی وڵاتەکەی وەک دەوڵەتی ئەتۆمی "بۆ هەمیشەیی" لە یاساکانیدا چەسپاوە و "گەڕانەوەی نییە".

هەواڵ:KNNC


بەگوێرەی ئاژانسی فەرمیی هەواڵی ناوەندی کۆریا، نوێنەرایەتی کۆریای باکور لە نەتەوە یەکگرتوەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندوە، لە کۆبونەوەی ئەم دواییەی دەستەی بەڕێوەبەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، ئەمەریکا جارێکی دیکە هەڵەیەکی  سیاسی قورسی ئەنجامدا و هەبونی چەکی ئەتۆمی بە نایاسایی ناوبرد و داوای داماڵینی چەکی ئەتۆمی لە کۆریای باکور کرد.



لە بەیاننامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە پێگەی کۆریای باکور کە "بۆ هەمیشە لە یاسای باڵا و بنەڕەتی وڵاتەکەدا وەک دەوڵەتێکی ئەتۆمی چەسپاوە گەڕانەوەی  نییە.



دەشڵێن؛ ئەوان زیاتر  لە 30 ساڵە "پەیوەندی فەرمی"یان لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیدا پجڕاندوە و جەختیشیانکردوەتەوە لەوەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی "نە دەسەڵاتی یاسایی و نە پاساوی ئەخلاقی هەیە بۆ دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی دەوڵەتێکی خاوەن چەکی ئەتۆمی لە دەرەوەی NPT".

کۆریای باکور لە ساڵی 1994 لە ئاژانس کشایەوە دوای ناکۆکی لەسەر پشکنینی ئەتۆمی و واشنتۆنی تۆمەتبار کرد بەوەی کە ئەو دەزگایە بۆ پێشێلکردنی سەروەری وڵاتەکەی بەکار دەهێنێت، لەوکاتەوە بە  بەردەوامی ئەمەریکا و ئەوروپا وکۆریای باشور داوای داماڵینی چەکی ئەتۆمی لە پیۆنگ یانگ دەکەن و ئەویش بەردەوام ڕەتی دەکاتەوە.

94 جار خوێندراوەتەوە