وەزارەتی
كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، ئاگادارییەکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتوە؛ بۆ جاری دوەم
کەمکردنەوەی نهێنی ڕادەگەیەنێت؛ بۆ پرۆژەی توێژینەوەو نەخشەسازی بەنداوی سەرچنار
لە پارێزگای سلێمانی و چەند مەرجێکیشی داناوە.
هەواڵ:KNNC
دەستدەکرێتەوە
بە دروستکردنی بەنداوی سەرچنار لە سلێمانی و ئەمڕۆ دووشەممە، لە ئاگادارینامەیەکدا وەزارەتی
كشتوكاڵ تەواوی بەڵێندەرو كۆمپانیا و نوسینگەیەكی ڕاوێژكاری ئەندازیاری ئاگادار
دەکاتەوە لە کەمکردنەوەیەکی نهێنیدا، بۆ پڕۆژەی نەخشەسازی بەنداوی سەرچنار، لە پارێزگای سلێمانی ، ئەوانەی ئارەزوی بەشداریکردنیان
هەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاریان بکەن.
ئاماژەیان
بەوەشکردوە، دوا كاتیش بۆ وەرگرتنەوەی تەندەرەكان دكاتژمێر یانزەی پێشنیوەڕۆی رۆژی
پێنجشەممە دەبێت کە دەکاتە ڕێكەوتی 25-9-2025.
دەقی ئاگادارینامەکەی
وەزارەتی كشتوكاڵ؛
ئاگاداری...
ب/ كەمكردنەوەی
نهێنی / ژمارە (1) بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی كشتوكاڵ سەرچاوەكانی ئاو /
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و كۆگاكانی ئاو / كەمكردنەوەی نهێنی ڕادەگەیەنێت بۆ
پڕۆژەی (توێژینەوەو نەخشەسازی بەنداوی سەرچنار لە پارێزگای سلێمانی ) كە
(بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و كۆگاكانی ئاو) پێی هەڵدەستێت بۆ جاری دووەم ، جا
هەر بەڵێندەرو كۆمپانیایەك و نوسینگەیەكی ڕاوێژكاری ئەندازیاری ئارەزووی
بەشداربوونی هەیه با سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاریمان بكەن ، بە مەبەستی
وەرگرتنی وێنەیەك لەتەندەر و مەرجەكانی بەڵێندەرایەتی پڕۆژەی سەرەوە بەمەرجێك
وەرگرتنی ئەو تەندەرانە دەبێ لەناو زەرفێكی مۆركراو دابێ ، وە ناونیشانی بەڵێندەر
یا كۆمپانیا لەسەری نوسرابێت و پێشكەش بەسكرتێری لێژنەی كردنەوەی تەندەرەكان لە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و كۆگاكانی ئاو بكرێ ، دوا كاتیش بۆ وەرگرتنەوەی
تەندەرەكان كاتژمێر ( 11) ی پێشنیوەڕۆ ڕۆژی ( پێنج شەمە) ڕێكەوتی 25/ 9/ 2025 دە بێت
، مەرج نیە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و كۆگاكانی ئاو بەنزمترین نرخی تەندەر رازی
بێت ، وە كرێی بڵاوكردنەوەی راگەیاندن دەكەوێتە ئەستۆی ئەو بەڵیندەر كە
كەمكردنەوەی لەسەر دەگیرسێتەوە .
مەرجەكانی
وەرگرتنی تەندەر
• كۆمپانیا
لە پلە ( 1 – 9 ) كەمتر نەبێت و نوێكراوە بێت و پشتگیری تۆماری كۆمپانیاكان بۆ
ساڵی 2025 بێنێت .
• ئەستۆ
پاكی باجی دەرامەتی هەبێت و نوێ كراوە بێت بۆ ساڵی 2025 لەگەڵ تەندەرەکە پێشکەش
بکرێت.
• ماوەی
پڕۆژەكە (120) ڕۆژی تەقویمی .
• كاتی
بەسەرچوونی تەندەر (90) ڕۆژە لەبەرواری كردنەوی تەندەرەكە.
• سزای
دواكەوتن (150.000) سەد و پەنجا هەزار دینارە بۆ یەك ڕۆژ .
• بارمتەی
سەرەتایی بەڵێنامەی نووسراو بۆ دەستەبەركردنی تەندەر ( التعهدالخطي ) لەنێوان
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و كۆگاكانی ئاو و بەڵێندەر بكرێت و لەگەل تەندەر
پێشكەش بكرێت بە پێچەوانەوە تەندەرەكەی پشت گوێ دەخرێت .
• هیچ
تەندەرێك وەرناگیرێتەوە لەدوای كات و ڕۆژی دیاریكراو لە سەرەوە .
• لەكاتی
وەرگرتنی تەندەر كۆمپانیا یان بەڵێندەر یان نووسینگەی ڕاوێژکاری دەبێت ناسنامەی
كۆمپانیا یان نووسینگە لەگەڵ خۆی بێنێت وە بەناوی خۆی بێت ، ئەگەر بەناوی خۆی
نەبێت نووسراوی رێپێدان ( تخویل ) لە لایەن كۆمپانیا یان بە ڵێندەر بێنێت .
• پێویستە
لەسەر كۆمپانیا یان بەڵێندەر كە كەمگریكەی لەسەر دەگیرسێتەوە بەر لە واژووكردنی
گرێبەست لەماوەی یاسایی سەردانی ناوەندی پەسندكردنی دابینكاران بكات بەمەبەستی
تۆماركردنی ناوی كۆمپانیاكەی بە پێچەوانەوە بە پێی ڕێنمایی بە پاشگەز هەژمار
دەكرێت .
• بەڵێندەر
دەتوانێت زانیاری زیاتر بەدەست بێنێت پێش كڕینی تەندەر بە سەردانیكردنی بەڕێوەبەرایەتی
گشتی بەنداو و كۆگاكانی ئاو لە هەولێر .
• نرخی
فرۆشتنی تەندەر( 100) سەد هەزار دینارە كە نا گەڕێتەوە ، وە ڕۆژانە لە كاتژمێر ( 9
) ی بە یانی تاوەكو ( 1 ) دوای نیوەڕۆ دە بێت .
تێبینی :
• دوو
رۆژ پێش كردنەوەی تەندەر نافرۆشرێت .
• هەموو
بەڵگەنامە داواكراوەكان لە كاتی پێشكەشكردن لەناو تەندەر دابنرێت .
بەرێوەبەرایەتی
گشتی بەنداوو کۆگاکانی ئاو
385 جار خوێندراوەتەوە