سەركردەیەكی عەسایبی ئەهلی هەق كە بەشێكن
لەچوارچێوی هەماهەنگی سەرۆكوەزیرانی عیراقی لەكۆبونەوە لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆكی كاتیی سوریا ئاگادار كردەوە.
هەواڵ: KNN
محەمەد بەلداوی، لەلێدوانێكی رۆژنامەوانی
جەختیكردەوە كە بەهیچ جۆرێك نایانەوێت پەیوەندیەكانیان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سوریا
ئاسایی بكەنەوە بەو پێیەی گروپە تیرۆریستەكان لەدیمەشق حوكمڕانن بەتایبەتیش ئەحمەد شەرع كە دەستی بەخوێنی
عیراقییەكان سوورە.
بەوتەی بەلداوی هەر هەوڵێك بۆ دروستكردنی
پەیوەندی لەگەڵ دیمەشق خیانەتكردنە بەخوێنی عیراقییەكان و رەوایەتیدانە بەو
تیرۆریستانە.
لێدوانەی ئەو سەركردەیەی چوارچێوەی هەماهەنگی
و عەسایب لەكاتێكدایە كە واچاوەڕوان دەكرێت لەپەراوێزی كۆبونەوەی باڵای دەوحە
محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق و ئەحمەد شەرع سەرۆكی كاتیی سوریا
كۆببنەوە.
341 جار خوێندراوەتەوە